دزێكی ده‌مامكدار ده‌ستگیركرا
            
                 09:35 - 23/10/2020 
        
            
            
              
               
            
            
       
"زه‌مه‌ن"
 ئاسایشی شاره‌زوور
ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه ده‌مامكه‌وه كاری دزی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هه‌ندێك
ماركێت و دوكانی ئه‌نجامداوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور رایگه‌یاندووه
"هێزەكانمان ئەمشەو توانیان ئەو تۆمەتبارە دەسگیربكەن كە چەند رۆژ پێشتر بە چەك
و دەمامكەوە كاری دزی و هەڵكوتانە سەر هەندێك ماركێت و دوكانی ئەنجامداوە".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تۆمەتبارەكە
لە دایكبوی 2001ەو ناوی (ژ.ع.ح) و  لە سەرەتای
لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوه ولەئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و
دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.