شیوازی ژیان

کاتێک دایکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بینی چی روویدا؟

12:16 - 22/10/2020 918 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

خلە وڵاتی بەرزایل کوڕێکی هەرزەکار کاتێک دایکی لەگەڵ خۆشەویسەکەیدا دەبینێت هێرش دەکاتەسەریان و لەئاکامدا دایکی بە چەقۆ کوڕەکەی دەکوژێت.

لە وڵاتی بەرازیل، لوسیڤانیا لوبیزی تەمەن 37 ساڵ بە چەقۆ کوڕە 21 ساڵانەکەی دەکوژێت، چونکە هێرشی کردۆتەسەر خۆشەویستەکەی.

بەگوێرەی هەواڵەکە کوڕەکە لەگەڵ ماڵی باپیریدا ژیاوە بەڵام کاتێک چووە بۆ بینینی دایکی، دەبینێت دایکی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بەیەکەوەن و دەخۆنەوە، بەمەش کوڕەکە هێرش دەکاتەسەر خۆشەویستەکەی و لێرەشدا دایکی بەرپەرچی کوڕەکەی دەبێتەوەو دەیکوژێت.

هاوکات، پۆلیسی ئەو وڵاتە دایکەکەی دەستگیرکردووەو خۆشەویستەکەشی هەڵهاتووە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement