شیعر: شاعیرانی نەمری ئیتاڵی :
10:36 - 22/10/2020
ئاڵدە مێرینی*
وەرگێڕانی: گۆران مەریوانی
نەمــــــــــــــــان
خودایه، ده‌زانی،
له‌به‌ر یه‌كه‌م نووری خۆری به‌یاندا،
دڵم چۆن لێ-ده‌دا!
خودایه، تۆ چۆن له وه‌جدا، به‌رزم ده‌كه‌یته‌وه،
بۆ به‌رزترین ته‌به‌قه‌ی ئاسمان
به جۆرێ واده‌زانم من ده‌مێكه مردوم لە مێژە،
گه‌یشتوومه‌ته نه‌مان.
*وێـــــــــــــــــــــــرانە
ئه‌من کە ده‌ستمت بۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه
به چه‌قه‌ڵێ ده‌چم كه حه‌ز بكا چی
گۆشتت پێوه‌یه بیخوات.
ئاخ خودایه،
خواردنی تۆ له‌و زه‌مان و له‌و مه‌كانه
..............
خودایه، قه‌تره فرمێسكێ،
ئه‌ها ئه‌و فرمێسكه‌ی دڵم ده‌كاته وێرانه.
*ئاڵده مێرینی، 1931-2009 میلانۆ-ئیتالیا.
نووسه‌ر و شاعیر. ساڵانێک کاندیدی نۆبێڵ. ناونیشانی شیعرەکان وەرگێڕی کوردی دایناوە.
لەبنەڕەتدا بێ-ناونیشانن. گۆران مەریوانی