گوڵستان سه‌عید: باشتر وایە تیمە وەزارییەکان لە بری نانەوەی پەشێوی، بەڵێنەکانیان جێبەجێبکەن
06:29 - 18/10/2020
سازدانی: زه‌مه‌ن
گوڵستان سه‌عید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت باشتر وایە تیمە وەزارییەکان لە بری نانەوەی پەشێوی و نا
ئومێدكردنی خه‌ڵك، بەڵێنەکانیان جێبەجێبکەن.
گوڵستان سه‌عید، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "زه‌مه‌ن" ده‌ڵێت: وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چاكسازی و خزمه‌ت
هاتوون ئه‌گه‌ر نیه‌تی نه‌بێت بۆ چاكسازی ئیشیان له‌ناو ئه‌م حكومه‌تدا نیه.
گوڵستان سه‌عید، جه‌ختیكرده‌وه تائێستا به‌رهه‌می چاكسازی نه‌بینراوه، ئه‌گه‌ر
حكومه‌تیش چاكسازی نه‌كات هیچ مه‌جبور نین له ژێر باری شكستدا بن.
زه‌مه‌ن: با له دواین بهیاننامهتانهوه ده‌ستپێبكه‌ین كه له‌سه‌ر شه‌ڕی
ئیعلامی پارتی و یه‌كێتی بوو؟
گوڵستان سه‌عید: ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ ئه‌وه‌بوو به راستی ئێمه ناڕازین
له‌وه‌ی كه گرژی و ئاڵۆزی له هه‌رێمی كوردستان دروست بێت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵك بكه‌وێته به‌رده‌م حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
ویستمان ئه‌وه‌ش به‌و دوو حزبه بڵێین كه له ماوه‌ی 29 ساڵی رابردوودا
حكومیان كرد، دواجار له كابینه‌ی نۆیه‌مدا له‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكی گشتی رێككه‌وتن
له‌وه‌ی كه چاكسازی بكه‌ن و خزمه‌تگوزاری یپێشكهش به خه‌ڵك بكه‌ن و پابه‌ندبن
به كۆمه‌ڵێك بڕیاره‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌گه‌ڵیاندا رێككه‌وتبوو، به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌ی هێزی نیشتمانی بێته كایه‌وه هێزه چه‌كداره‌كانی
دیكه دووربخرێنه‌وه و هێزه‌كان له ژێر ئاڵای كوردستان و حكومه‌ت بن.
دووه‌میان پرسی چاكسازی بوو، كه بڕیاربوو رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه.
سێیه‌میان داهاتی خاڵه سنورییه‌كان بوو، چواره‌میش خه‌ڵك چاوه‌ڕێی خزمه‌تگوزاری
بوو، ئێستا خه‌ڵك نا ئومێده، موچه و هه‌لی كار نیه ئه‌مانه به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردن
بوون جێبه‌جێنه‌كراون.
ئێمه به گرنگی ده‌زانین له جیاتی تیمه وزارییه‌كان له جیاتی نا
ئومێدكردنی خه‌ڵك و نانه‌وه‌ی پێشووی ئه‌و ئه‌رك و به‌ڵێنانه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌م دوو پارته له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه ده‌بێت به‌رپرسیار بكه‌ین له
ئاستی پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ئه‌و گوتاره خه‌ڵك ده‌خاته به‌رده‌م
مه‌ترسی، ره‌نگه له خێزانێكدا دوو برا هه‌بن یه‌كێكیان پارتی و ئه‌وی دیكه‌یان
یه‌كێتی بێت.
زه‌مه‌ن: هه‌ردوو تیمی وزارییان پارتی و یه‌كێتی له یادی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا
به‌یاننامه‌یان دژی یه‌كتر هه‌بوو، ئایا ئه‌م كاره‌یان به‌رپرسیارانه بووه؟
گوڵستان سه‌عید: پێموایه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا كرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌ی پارتی، هه‌ر پێویستی نه‌ده‌كرد
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م مێژووه ره‌شانه بۆ خه‌ڵك هه‌ڵبده‌نه‌وه كه قوربانی زۆریان
تێدایه، خه‌ڵك به مێژووی شه‌ڕی ناوخۆ برینداره.
ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌بایی و یه‌ك گوتاری حزبه‌كانمان ده‌وێت،
چونكه وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ردان، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین
حه‌تمه‌ن ده‌ستكه‌وتمان ده‌بێت، به گرنگی ده‌زانین تیمه‌كانی حكومه‌ت به ئه‌ركه‌كانی
خۆیان هه‌ستن، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێنه‌كانیان كار بكه‌ین، ئه‌ركی حكومه‌ت خزمه‌تگوزاریی
و چاككردنی ره‌وشی ژیانی خه‌ڵك و قه‌یرانه‌كان نه‌ك ئه‌ركی سیاسی.
زه‌مه‌ن: له یه‌كی حه‌وته‌وه یاسای چاكسازی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه،
تائێستا چ به‌رهه‌مێكی هه‌بووه؟
گوڵستان سه‌عید: تا ئێستا بهرههمهكهیمان نه‌بینیوه، له په‌رله‌مانیش
ئه‌وه‌مان به سه‌رۆكی حكومه‌ت وت كه به‌رهه‌می چاكسازیمان نه‌بینیوه، پێویستمان
به‌وه‌یه جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی خێرا بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینین، هه‌ر له یه‌كخستنی
هێزی پێشمه‌رگه، پاككردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان، جگه له‌وه رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ش
كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه بێت، ئه‌مانه و زیاتریش له یاسای
چاكسازیدا هه‌بوون، به‌ڵام تائێستا بهرههمهكهیمان نه‌بینیوه، جهختدهكهینهوه
له‌وه‌ی ده‌بێت به‌رهه‌می یاسای چاكسازی ببینین.
زه‌مه‌ن: ئێوه له حكومه‌تن و وه‌زاره‌تی دارایتان له‌به‌رده‌سته ئیتر
تاكه‌ی هه‌ر ده‌ڵێن ده‌بێت چاكسازی
بكرێت، پێتانوایه یه‌كێتی و پارتی چاكسازی بكه‌ن؟
گوڵستان سه‌عید: چه‌ند هه‌وڵێك دراون، له په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌رچوێنرا
كه له ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران بوو، ئێمه پێمانوایه ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت
له ئهستۆكردنی كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ش بێت كه له پۆسته باڵاكاندان، چونكه هه‌ر
فه‌رمانبه‌ران نین گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌نگاوی تریشی به دوادابێت، ئه‌گه‌ر
هه‌نگاوی تر نه‌بێت ئه‌زمونه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه.
زه‌مه‌ن: له په‌رله‌مان زۆر قسه له موچه كرا و ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه بۆ
هاتنی به‌رپرسانی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت، كه ئه‌م دۆخه چاك نابێت، ئایا ئێوه هه‌ر ئومێدتان هه‌یه به چاكبوون؟
گوڵستان سه‌عید: حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كاتێك نه‌یتوانیوه به‌بێ به‌غدا موچه‌ی
ته‌واوه‌تی بدات، ئه‌و ساڵانه‌ی كه موچه دراوه سه‌دا 17ی بودجه بۆ هه‌رێمی
كوردستان هاتووه، بۆیه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته به‌پێی مافه ده‌ستوورییه‌كانی
كورد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌ڵێنه‌كانیش جێبه‌جێ بكرێن، هی
خۆم بۆ خۆم هی تۆش ئه‌خۆم ناكرێت، ئه‌مان به ته‌مابن پاره‌یان بۆ بێت و هیچیش
راده‌ست نه‌كه‌ن شتی وا نابێت، پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا زۆر گرنگه.
وه‌كو گۆڕانیش مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌مان
له حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن حه‌تمه‌ن
جڤاتی نیشتمانی دوا بڕیار ده‌دات كه بكشێینه‌وه یاخود بمێنینه‌وه.
زه‌مه‌ن: ئه‌و ماوه‌یه تا كه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌تا ساڵێك زیاتره دۆخه‌كه
زیاتر خراپ ده‌بێت؟
گوڵستان سه‌عید: نه‌خۆشی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆر خراپی كرده سه‌ر كاره‌كانی
حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ی چاكسازی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بێ بازاڕی كاریگه‌ری بۆ هه‌موو جیهان هه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئێمه هیچ یهدهگێكمان نیه و بیر له پاشه‌كه‌وتی دارایی نه‌كراوه بۆ رۆژی ته‌نگانه
بۆ ئه‌م دۆخه خولقاوه.
ره‌نگه له داهاتوودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بیر له‌وه بكاته‌وه كه رێگه‌چاره‌ی
تر بدۆزێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه ئومێدمان له‌سه‌ر ههڵچنیی بوو وای لێكردین
به‌شداربین له حكومه‌ت ئه‌و به‌ڵێنانه بوون كه ئه‌م كابینه‌یه مه‌به‌ستی بووه
چاكسازی بكات، ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كات هیچ مه‌جبور نین له ژیر باری شكستدا بین،
له كاتێكدا ئێمه تێوهنهگلابین له گه‌نده‌ڵی و قاچاخچیه‌تی سنووره‌كان و هیچ
گرێبه‌ستێكی ژێربه‌ژێرمان هه‌بێت، ئێمه بۆ چاكسازی و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان
هاتوین ئه‌گه‌ر نیه‌تی نه‌بێت بۆ چاكسازی ئێمه ئیشمان له‌ناو ئه‌م حكومه‌تدا نیه.
زه‌مه‌ن: ره‌خنه‌ی زۆرتان لێده‌گیرێت و به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌ڵێن بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانیش سودمه‌نده له‌م گه‌نده‌ڵییه؟
گوڵستان سه‌عید: هیچ شتێكی وانیه، سودمه‌ندی بۆ هیچ كه‌سێك نیه، جگه له‌وه‌ی
به یاسا رێكخراوه هیچ شتێكی لابه‌لا و ژێربه‌ژێر بۆ كادیر‌و هیچ به‌رپرسێكی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
چونكه به‌شداری گۆڕان بۆ چاكسازی بووه، ئه‌گه‌ر نیه‌ت نه‌بێت بۆ چاكسازی
و ده‌رئه‌نجامی نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه ئیشمان به‌وه نیه بچین ژێر ئه‌م باری
شكسته‌ی كه ئه‌وان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هێناویانه و له 30 ساڵی رابردوودا ئێمه‌ی
تیا نه‌بوین، ساڵێك و 3 مانگه له‌م حكومه‌تداین و مه‌سئولیه‌ت به‌پێی به‌شی
خۆمانه كه سه‌دا 12یه‌و هێشتا به ته‌واوه‌تی پێمانهدراوه، پارتی و یه‌كێتی
خۆیان به‌رپرسن له خولقاندنی ئه‌م دۆخه.
ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م جڤاتی
نیشتمانی كه تاكه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوان بین، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می
چاكسازییه‌كه له چه‌ند مانگێكدا نه‌بینین.
زه‌مه‌ن: مه‌سه‌له‌ی كشانهوهتان پرسێكی كراوه‌یه یاخود گۆڕان به هیچ
شێوه‌یه‌ك ناكشێته‌وه؟
گوڵستان سه‌عید: باشه بۆچی ناكشێته‌وه، بهشداریهكهی به بڕیاری جڤاتی
نیشتمانی بووه، بڕیاری جڤاتیش ئه‌وه یه‌كلاده‌كاته‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام
بێت یاخود بكشێته‌وه.
زه‌مه‌ن: وه‌كو فراكسیۆن پشتگیری كام دیده ده‌كه‌ن؟
گوڵستان سه‌عید: وه‌كو فراكسیۆن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ بڕیارێك بدات ئێمه
پابه‌ند ده‌بین، ئێمه له ناو جڤاتی نیشتمانیدا ته‌رحی هه‌موو بۆچونه‌كانی خه‌ڵك
ده‌كه‌ین، ره‌نگه ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی گۆڕان بێت له‌م حكومه‌ته
ئێمه‌ش ئه‌و بۆچونه‌ی خه‌ڵك ده‌نێرین.
زه‌مه‌ن: له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌ست ده‌كرێت ئازادی راده‌ربڕین به‌رته‌سك
بووه‌ته‌وه و رۆژنامه‌نوس و چالاكوان ده‌ستگیرده‌كرێن؟
گوڵستان سه‌عید: ئێمه ئه‌و په‌یامه‌مان بۆ حكومه‌ت ناردووه، كه ئازادی
راده‌ربڕین یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سنووری ئازادی راده‌ربڕین فراوانتر بكرێت و خۆپیشاندان كه
به یاسا دیاریكراوه مافی هاوڵاتیانه، ئێمه ده‌بینین ده‌رفه‌تی ئازادی راده‌ربڕین
بۆ خه‌ڵك نه‌ماوه، ده‌زگای ئاسایش سنووری ئازادی راده‌ربڕینی به‌رته‌سك كردوه‌ته‌وه
و هه‌ر كه‌سێك سه‌ر به پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت هه‌وڵی گرتن و رفاندنی ده‌ده‌ن،
به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێویسته كه‌یسه‌كان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان
بكرێت.
ده‌ستگیركردنه‌كان لای ئێمه قبوڵكراون نین، ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه وه‌كو
په‌رله‌مان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌زگاكانی حكومه‌ت هاوكاریمان ناكه‌ن.
13 پرسیارمان ناردووه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان
فریای خوێندنه‌وه‌ی 9 دانه‌یان كه‌وتین، یه‌كێك له خاڵه‌كان مه‌سه‌له‌ی ئازادی
راده‌ربڕین و خۆپیشاندان بوو.