2510 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت بە چ شتێک دڵخۆشت دەکات؟

08:56 - 17/10/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی17-10-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ڕۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئەزمووێکی نوێ تاقیکەیتەوە، خۆشەویستەکەت خەرجی زۆری هەیە و پێی بێتاقەت دەبیت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی پەیوەندییەکانتەوە ژیانی خۆت مەخەرە مەترسییەوە، خێزانەکەت لە گرفتێکی گەورەدایە و دەبێت لەگەڵیان بیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خێزانەکەت بۆ شکاندنی هیچ کەسێک بەکار مەهێنە چونکە دەبێت دوایی باجەکەی بەیت، هاوسەرەکەت بەرەو باشبوون دەچێت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کاتی سەرکەوتنەکانت هاتووە، بەڵام ئاگاداری خەرجییەکانت بە، ئەمڕۆ کەسێکی نوێ دەبێتە خۆشەویستت و دڵخۆش دەبیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی ماندوبوونی زۆر و بێتاقەتی و کێشەی خێزانییەوە، تووشی چەند گرفتێکی تەندرووستی دەبیت، ئاگات لەخۆت بێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند گۆڕانکارییەک لەخۆتدا دەکەیت، ڕۆژێکی پڕاوپڕ لە بیستنی هەواڵی خۆش بەڕێدەکەیت، گەشتێک بکەو گرنگی بەخۆت بدە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
متمانەت لای دەوروبەرەکەت لەدەست مەدە، پەیوەندییەکانت فراوان کە، لە تووشبوونت بە پەتا وەرزییەکان خۆت بپارێزە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزانەکەت بەرەو باشبوون دەچێت، لەگەڵ هاوسەرەکەت کارێکی هاوبەش دەکەن و دڵخۆش دەبن.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
پڕۆژەیەکی نوێ ئەنجام دەدەیت و هەست بە گەورەیی دەکەیت، بەهۆی چەند کەسێکەوە واز لە خۆشەویستەکەت دەهێنیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە دۆخێکی خراپ دایت و لەکەڵ یەکێک لە هاوپیشەکانت دەبێتە دەمە قاڵێت، پێویستە بەهێزبیت و کۆنتڕۆڵی توڕەبوونت بکەیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە چەند کەسێک دووردەکەویتەوەو هەست بە ئارامی دەکەیت، خۆشەویستەکەت زوویرت دەکات و وازی لێبێنە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
دۆخت باش نیە و پێویستە بەهێز بیت و بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەرەکەت بکەیت، نەخۆش دەکەویت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن