4484 شیوازی ژیان

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

09:09 - 15/10/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی15-10-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەم ماوەیە خۆت لە کۆمەڵێک کەس بەدووربگرە و خۆت بپارێزە و پشوو وەرگرە، لە خۆشەویستەکەت دووردەکەویتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و بەوبۆنەیەوە گەشتێک ئەنجام دەدەیت، هاوژینەکەت لە کێشەیەکی زۆر گەورەدایە.

 

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
گەشتێک ئەنجامدەدەیت و چاوت بە کەسوکارت دەکەوێت، ئەندامێکی خێزانەکەت پێویستی پێت هەیە و پشتگوێی مەخە.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پەلەمەکە لە بڕیاردان و بەدیهێنانی ئەمانجەکانت با شکستی بەدوادا نەیەت، متمانە بە خۆشەویستەکەت بکەو گرنگی پێ بدە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
یەکێک لە هاوڕێکانت دەیەوێت هەڵت خەڵەتێنێت دەبێت ئاگاداری خۆت بیت، نهێنی ژیانت لای کەس باس مەکە و وریابە.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
متمانە بەخۆت بکەو زیاتر گرنگی بە کارەکەت بدە، فێر بە چۆن سوود لە شکستەکانت وەرگریت و دووبارە سەرکەوتووبیتەوە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کەسێکی تەنها خۆتت لا مەبەستە، ئەمەش زیانت پێ دەگەیەنێت، خۆشەیستەکەت ڕاستگۆ نیە لەگەڵت و لێی جیابەرەوە.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
متمانەی خۆت لای کەسوکارەکەت لەدەست مەدە، بە وریاییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەمووشێک لەبەرژەوەندی تۆدا بەڕێوەدەچێت، لە هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت ڕازیت و باوەڕت پێی هەیە.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەگەڵ هاوڕێکانت توشی جۆرە دەمەقاڵێیەک دەبن، بەڵام پاش ماوەیەکی دیکە ئاشت دەبنەوە، گوێ لە رێنماییەکانی پزیشک بگرە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
چەند هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر دەبیستیت کە پەیوەستە بە دۆخی تایبەتی خۆتەوە، پلان بۆ داهاتووت دابڕێژەو واز لە رابردوو بێنە.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەشوێنی کارەکەت کۆمەڵێک فشار دەخرێتە سەرت و پێی بێزار دەبیت، نازانیت چۆن هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن