چین؛ ئەو وڵاتەی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە ئێستا لە چ دۆخێکدایە؟
12:35 - 14/10/2020
زەمەن - دیسکی
شیکاری
بۆ یەکەمجار،
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بڵاوبووەوە و لە ئێستادا زیاتر لە ٣٨ ملیۆن کەس لە
١٨٩ وڵاتی جیهان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش زیاترلە یەک ملیۆن کەس بە کۆرۆنا
گیانیان لەدەستداوە، دوای بەردەوامی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهان، وڵاتی چین و
یەکەم شوێنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چ دۆخێکدایە؟
لە کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو و بە
دیاریکراوی رۆژی ٣١ دیسەمبەری ٢٠١٩، کۆمسیۆنی تەندروستیی وهان، بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پاریزگای هوبی وهان راگەیاند و رۆژی ١ی ١ی ٢٠٢٠، رێکخراوی
تەندروستیی جیهانی، تیمێکی پشتگیری ڕەوانەی وهان کرد.
لە سەرەتایی ٢٠٢٠دا، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە
شێوەیەکی خێرا لە وهانی چین بڵاوبوویەوە و بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا ٨٥ هەزار
و ٦١١ حاڵەتی توشبوون لەو وڵاتە تۆمارکراون.
چین؛ ئەو وڵاتەی
کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە ئێستا لە چ دۆخێکدایە؟
بەپێی ماڵپەڕی worldometers تایبەت بە دواین ئامارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین،
یەکەم شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنیا ٢٠
حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراوە،
هاوکات، ریزبەندی یەکەمی بۆ ئەمریکا جێهێشتووە و ئێستا لە ریزبەندی توشبوواندا
٥٠هەمین وڵاتە.
تۆمارکردنی ٢٠
حاڵەتی نوێ لە کاتێکدایە، ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی چین نزیکەی یەک ملیار و ٤٤٠
ملیۆن و ٩٣٧ هەزار کەسە، بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ڤایرۆسەکە
کۆنتڕۆڵکراوە و لە شاری وهان و شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش ژیان
ئاساییبووەتەوە.
کەمبوونەوە و
کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا لە وڵاتی چین و یەکەم لانکی بڵاوبووەی کۆرۆنا بە جۆرێکە، لە
ماوەی پێنج مانگی رابردوودا نزیکەی سێ هەزار حەڵەتی نوێ لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە
تۆمارکراوە و بەوەش بە رێژەی ٩٩٪ ژمارەی توشبووان کەمبووەتەوە.
ئێستا چ
وڵاتێک لە تۆمارکردنی ژمارەی توشبووان یەکەمی ریزبەندییەکەیە؟
بەپێی
ریزبەندییەکان، وڵاتی ئەمریکا و زلهێزی جیهان، بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٨ ملیۆن
توشبووی کۆرۆنا، لە ریزبەندی توشبوواندا یەکەم وڵاتە و تەنانەت، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکاش سەرەتای ئەم مانگە تووشی ڤایرۆسکە بووم دوای ئەمریکا، هەریەک لە
هندستان و بەرازیل و روسیا لە پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارمدان لە رووی زۆری
ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە.
ئەو وڵاتانەی
رۆژ بە رۆژ ژمارەی توشبووان لە هەڵکشاندایە:
بەپیی
راپۆرتێکی بی بی سی بەریتانی، هەریەک لە وڵاتانی ئەرجەنتین، ئیندۆنیزیا، ئۆکرانیا
و عێراق لەو وڵاتانەن کە رۆژ بە رۆژ ئاماری توشبووان لە بەرزبوونەوەدایە.
نویترین
هەواڵی ڤاکسین چییە؟
دوای نزیکەی
١٠ مانگ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و توشبوونی زیاتر لە ٣٨ ملیۆن کەس و
سەرکردەی وڵاتان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە یەک ملیۆن لە سەرانسەری جیهاندا،
سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی سەدان کۆمپانیا و وڵات بۆ بەرهەمهینانی ڤاکسینی
کۆرۆنا، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون و کاتێکی دیاریکراو بۆ
بەردەستبوونی ڤاکسین دیاری نەکراوە.
کۆرۆنا لە
هەرێمی کوردستان:
بەپێی دواین
راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٠٠
حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥٧ هەزار
حاڵەتی توشبوون و ٣٥ هەزار چاکبوونەوە و دوو هەزار و ٤٠ کەسیش بە ڤایرۆسەکە
گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، دوای
بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ، لیژنەی
باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، کۆببێتەوە و
بڕیار و رێنمای نوێ بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بگرێتەبەر.