1005 کوردستان

سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌چێته‌ په‌ڕله‌مان

08:04 - 26/09/2020

"زه‌مه‌ن"
مه‌سرور بارزانی به‌فه‌رمی داوای له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان كردووه‌ میوانداری بكرێت له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی دارایی و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه.


میدیای فه‌رمی حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێك بخات، کە تێیدا سەرۆکی حکومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، رێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گوتارێك پێشکەش دەکات.

بە پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆك وەزیران دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی روونکردنەوە لە سەر بابەتێك بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێ لە ماوەیەکدا کە لە 14 رۆژ تێپەڕ نەکات، ئەو دانیشتنە رێك بخات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن