پۆلیس چوار كەسی لە سەر كوشتنی گەنجەكەی هەولێر دەستگیر كرد
06:52 - 26/09/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند، لەسەر روداوەکەی شەوی
رابردوو چوار كه‌س ده‌ستگیركراون.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی
به‌وه‌كردووه، لەسەر
فەرمان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عه‌ميد (دلێر نه‌جار) تیمێکی
تۆکمە لە لایەن ئەفسەران و کامەندانی بەشی پۆلیسی دەشتی ھەولێر و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی
تاوان پێکھێنرا لەسەر روداوەکەی شەوی رابردوو.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،
بەکەمتر لە ١٠کاتژمێر بکوژانی سەرەکی کە
چوار تۆمەتبار بوون بە ناوەکانی (د ع م)و (ز ع م) و (ا د ع) له‌گه‌ڵ(د ع ھ) دەستگیرکران و رادەستی یاسا کران .
کاتژمێر ١٢ی شەوی
رابردوو، چه‌ند كه‌سێك لە
گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دەستڕێژی گوللەیان لە ماڵێک کردووە و بە هۆیەوە
گەنجێکی ٢٤ ساڵ کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون.