جۆرەکانی هاوڕێیەتی چین؟ چۆن لێکیان جیادەکەیتەوە؟
01:40 - 26/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
بەشێک لە خەلكی زۆر گرنگی بە هاوڕێیەتی دەدەن و پێیان وایە هاوڕێ دەتوانێت بەشێک لە بۆشاییەکان ژیانی کەسەکان پڕ بکاتەوە هەرچەند لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانکاری متمانە بە هاوڕێیەتی کەم بۆتەوە.
شه‌ش جۆر هاوڕێیه‌تى هه‌یه،كه به‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌دا پۆلێن كراون:
هاوڕێى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى
ئه‌م كه‌سانه به ماستاوچى ناوبراون و ته‌نها ئامانجیان بۆ به‌ده‌ست هێنانى ده‌ستكه‌وت و ئیمتیاز‌و هاتنه‌دى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیانه‌و له‌كاتى گیر‌و گرفته‌كانتدا له هاوڕێیه‌تیت دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
هاوڕێى خاوه‌ن فیڵباز
ئه‌م جۆره كه‌سانه نه‌یارو ناكۆكه‌كانت لێ ده‌شارنه‌وه‌و له‌لایى ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌خنه‌گرانه‌و خراپ باس له كه‌سایه‌تى تۆ ده‌كه‌ن، له ژیانى تۆدا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى ژه‌هراویان هه‌یه.
هاوڕێى خاوه‌ن هه‌ڵوێست
ئه‌م كه‌سانه ئه‌و هاوڕێیانه‌ن كه توشى شكستى و لاوازى ده‌بیت ده‌ست به‌ردارت نابن و هاوكارو پشتوانن بۆت، له كاتێكدا كه‌سى سێهه‌م له‌نێوانتاندا نییه، بۆچوونه ڕاسته‌كانى له‌سه‌ر كردار‌و گوفتاره‌كانت ده‌خاته‌ڕوو به‌بێ لایه‌نگرى بۆت.
هاوڕێى خاوه‌ن وه‌فا
به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كه به‌هه‌ر هۆكارێكى مادى یان مه‌عنه‌وه‌ى ده‌بنه خاوه‌نى ماڵ و سامان،یان ده‌بنه كه‌سایه‌تیه‌كى خاوه‌ن بڕوانامه‌و ناسراو،هاوڕێكانى ژیانیان له‌بیر ناكه‌ن و ڕه‌زیلنین له هاوكارى مادى و ڕێنماییه به سوده‌كانیان بۆت،له‌پێناو به‌خته‌وه‌رى و باشتركردنى ژیانت.
هاوڕێى نهێنى پارێز
ئه‌مه‌ش به‌و هاوڕێیانه ده‌وترێت كه نهێنییه‌كانى ژیانت له‌نێو سندوقێكى ڕه‌شدا هه‌ڵگرن و له‌كاتى ساردبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیش هه‌رگیز شه‌رمه‌زارت ناكات.
هاوڕێى ڕێك ڕه‌فتار
ئه‌مه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌وترێت كاتێك ده‌ینه به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارى ئیدارى و سیاسى،ڕه‌ق ڕه‌فتار نابن و ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ند ڕابردووى هاوڕێیه‌تیان ده‌كات.