ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان چییە؟ پسپۆڕان هۆشداری دەدەن
01:00 - 26/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان زیانی تەندروستی و دەروونی هەیە، پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەن.
ماڵپەڕی سەیدەتی بڵاویکردەوە، پسپۆڕانی ئەمریکا روونیدەکەنەوە، ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وا لەکەسەکان دەکەن، گرنگی بە قۆناغەکان و تایبەتمەندییەکانی ژیان نەدەن و تەنها کاتی خۆیان بۆ یاریی دابین بکەن،بەمەش لە زۆر لاوە شکست دەهێنن، لەکاتێکدا زیانی تەندروستیشیان پێدەکات، وەک خەمۆکی و چاو کزی و قەڵەوبوون و توشبوون بە فەقەرات.
هۆکارەکانی ئالوودەبوون بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان ئەمانەن:-
- لەکاتی ئەنجامدانی یارییە ئەلیکتۆرنییەکاندا،
هەست بەبەهێزی خۆت دەکەیت و وای دادەنێت کە خۆت دەتوانیت هەموو کارێک بکەیت.
- سەرکەوتنت لە یارییە ئەلیترۆنییەکان،
پاڵنەرێکی دیکەیە بۆ ئەوەی ئالوودەی بیت و لە راستی ژیان هەڵبێیت و بچیتە خەیاڵی
یاریکردنەوە.
- گرنگی نەدان و لێ نەپرسینەوەی خێزان لە
منداڵەکانیان هۆکارن بۆ ئەوەی گرنگی بە یارییە ئەلیکتۆنییەکان بدەیت، هەروەها
هاوڕێش هۆکاری دیکەیە.