688 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. بەهۆی ماچی پەرلەمانتارێکەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا

10:37 - 26/09/2020

زەمەن-لایف ستایل

لەکاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەرجەنتیندا، یەکێک لە پەرلەمانتارەکان ماچی ژنێک دەکات و بەمەش کۆبوونەوەکە دواخرا.

 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە وڵاتی ئەرجەنتین لەرێگەی ڤیدیۆوە کۆبوونەوەی پەرلەمان سازکرا، لەمیانیدا یەکێک لە پەرلەمانتارەکان بەناوی خوان ئیمیلیۆ ئەمێرییە لەگەڵ ژنێکدا دەردەکەوێت و سنگی ماچی دەکات، بەوهۆیەوە دەستبەجێ کۆبوونەوەی پەرلەمان دوادەخرێت.

 

پەرلەمانتار خوان ئیمیلیۆ پەرلەمانتاری هەرێمی سالتایە لە باکووری وڵاتەکەیە و دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەی، روونکردنەوە دەدات کە لەو کاتەدا وایزانیووە هێڵی ئینتەرنێت نەماوە.

 
  ڤیدیۆیەکە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوەو کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن