وێنە.. یارجان دەبێتە ئەکتەر
04:01 - 25/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
کچە مۆدێلی کورد شنیار
ئەحمەد ناسراو بە "یارجان"، ئاشکرای کرد کە بەشداری لە فیلمی
سینەمایی(دواین باران) دەکات.
کچە مۆدێل و شاجوانی
سلێمانی یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، "چاوەڕوان بن بەم نزیکانە بۆ یەکەم جار
بەشداریکردنم لە فيلمی سینەمای (دواین باران) لە سیناریۆ و دەرھێنانی کاروان ئاوات".
یارجان ناوی "شنیار
ئەحمەد"ە، ساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لە دایک بوە و بەشداری چەندین کاری هونەری
کردوە و خۆشی بۆ چەندین پێشبڕکێی شاجوان کاندید کردووە، ساڵی ٢٠١٩ بەشداری
هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کرد بە دەنگی خەڵک بۆتە خاوەنی نازناوی شاجوانی ئاسیا
لەکاتێکدا خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە.