کەشناسی هەرێم: لە چەند ناوچەیەک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
11:31 - 25/09/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە شارەکانی هەولێر و کەرکوک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرم37 پلە و نزمترین 22پلە دەبێت، سبەینێ شەممە، بەرزترین پلە 38و نزمترین پلەش 23دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەرزترین پلەی گەرما 35پلە دەبێت و نزمترینیش 20پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 35دەبێت و نزمترین پلەش 21دەبێت.
ئەمڕۆ لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما 36پلە دەبێت و نزمترینیش 21پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 36پلە دەبێت و نزمترین پلەش 22دەبێت.
ئەمڕۆ لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما 37پلە دەبێت و نزمترینیش 22پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 38پلە دەبێت و نزمترین پلەش 23 دەبێت.