کوردستان

غالب محەمەد: فەرمانی كۆتای لەبارەی ناردنی نەوت بۆهەرێم درا

05:04 - 23/09/2020 530 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، فەرمانی كۆتای دەرچووە بۆ هەناردەكردنی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتی ماڵان بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان.

 

غالب محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ئەو نەوتەی دێت بۆ هەرێمی كوردستان بەنرخی حكومییە واتە 150 دینار دەكات بۆهەر لترێك،   بۆهەربەرمیلێك دەكاتە31هەزارو 500 دینار، لەهەمو حاڵەتێكدا دەبێت نرخی بەرمیلێك 35 هەزار تێپەڕنەكات بەگواستنەوەشەوە، گەرنا دواتر ئەوان بەرپرسن و ئێمەش ڕێكاری یاسای دەگرینە بەر و  وەزارەت ئاگادار دەكەینەوە".

 

دەقى راگەیەنراوەکەى غالب محەمەد ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق

فەرمانی کۆتای لەبارەی ناردنی نەوت بۆهەرێم درا پشکی (گەرمیان و ڕاپەڕین)یشی، تێدایە.
دوای ئەوە ڕەزامەندی وەزیری نەوت و وەكیل وەزیری نەوتی عیراق لە سەر نوسراوەی و داواكاری بەندە بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان درا ، ئێستا فەرمانی كوتای دەرچووە بۆ هەنار دەكردنی نەوتی سپی بە رێژە بۆ هەر شەش ناوچەكە بەم شێوەیە خوارەوە:
١.پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (٢١،٥٠٠،٠٠٠) ملوێن لتر، كە لە یەك رۆژدا زیاتر لە (٢١٦)هەزار لتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.
2. پارێزگای هەولێر زیاتر لە (١٥،٨٠٠،٠٠)ملیون لتری بۆ دێت ، رۆژانە دەكاتە (١٤٤) هەزار لتر .
3. پارێزگای هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە (٥،٢٥٠،٠٠٠) ملیون، كە رۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار.
4. پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی (٧،٩٠٠،٠٠) ملیون، كە رۆژانە دەكاتە (٧٢) هەزار لتر.
ئەو نەوتەی کەدێت بۆ هەرێمی کوردستان بەنرخی حکومییە واتە (١٥٠) دینار دەکات بۆهەر لترێک، بۆهەربەرمیلێک دەکاتە(٣١،٥٠٠)هەزار، هیوادارم هەر چوار پارێزگاکە بەو ڕێژە دابەشی بکەن، نرخەکەی زیاتر نەکەن بەبیانوی جۆراو جۆر لەهەمو حاڵەتێکدا دەبێت نرخی بەرمیلێک (٣٥) هەزار تێپەڕنەکات بەگواستنەوەشەوە، گەرنا دواتر ئەوان بەرپرسن و ئێمەش ڕێکاری یاسای دەگرینە بەر و وەزارەت ئاگادار دەکەینەوە.
غالب محمد علی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement