ڤیدیۆ؛ پۆلیسی دهۆك چه‌ند كه‌سێكی به‌تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركرد
09:27 - 21/09/2020
"زەمەن"
پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان توانیویانە
چەند تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە چەک و مۆبایل و پارەیان لە خەڵک دزیوه.
ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک
له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك به‌ڤیدیۆ ده‌قی دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كانی
بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و راگەیاندووه "پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە بەشی نووسینگەی دومیز
لە قەزای سێمێل چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە کاری دزینی پارە و
چەک و مۆبایل لە ناو ماڵان و مارکێت و شوێنە جیاجیاکان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو پارە و چەکەی کە لە خەڵکیان دزیبوو
بۆ خاوەنەکانیان گەڕێنراوهتهوهو تۆمه‌تباره‌كانیش به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.