ژنێک لەسەر دۆسیەی ژەهرخواردکردنەکەی ترەمپ دەستگیرکرا
11:15 - 21/09/2020
"زەمەن"
میدیاکانی ئەمریکا
بڵاویانکردووەتەوە، ژنێک لەسەر دۆسیەی ناردنی نامەی ژەهراوی بۆ ترەمپ دەستگیرکراوە
و لێکۆڵینەوەی لەگەڵیدا دەکرێت.
بەپرسێکی ئەمریکا بە
کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، لە خاڵێکى سنوریی نێوان ویلایەتى نیویۆرک و کەنەدا، ژنێک لەسەر دۆسیەى هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا،
دەستگیرکراوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنەی دەستگیرکراوە چەکی پێبووە و لە
ئیستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
دوێنێ، رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ناسنامەی ئەو
کەسەی هەوڵیدا لە رێگەی نامەیەکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە ژەهرخوارد
بکات، دەسنیشانکراوە و ناسراوەتەوە.
پێرێ، نامەیەکی ژهراوی
لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە دەستیبەسەردا گیرا و دواتر، رایانگەیاند، نامەکە ژەهری
ریسینی تێدابووە و بۆ کۆشکی سپی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نێردراوە.
ژەهری ریسینی، لە دەنکی
رووەکی گەرچک دروستدەکرێت و ژەهرێکی کوشندە و توندە و دەتوانرێت بە شێوەی حەب،
بۆدرە یان دوکەڵ بەکاربهێنرێت و لە ماوەیەکی کەمدا کەسی بەرکەوتوو دەکوژێت.