د. جەبار قادر: ئێران مەترسی لەوەدا دەبینێت چواردەوری دەبێتە دەسەڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل
10:12 - 21/09/2020
"زهمهن"
د. جەبار قادر
شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " ئێران لەو ئاستەدا هەست بەمەترسی
دەکات، دەبینێت چواردەوری دەگیرێت، ئەو ناوچەیە دەبێتە دەسەڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل،
کەنداو بۆ ئێران هەستیارە و لەوێوە ئیسرائیل زۆر بەباشتر دەتوانن چاودێریی کردەوەکانی
ئێران بکەن".
دکتۆر جەبار پێیوایە؛
مەترسی ئێران لەوەدایە کە دەزانێت توانای ئیسرائیل لەو وڵاتانەدا چۆن دەتوانێت ببێتە
فاکتەرێکی زۆر کاریگەر لەبارەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و ئابوریەوە وچۆن بیانکات بەبنکەیەک
بۆ کردەوە ئابوری و تەنانەت سیاسی و ستراتیژیەکانیشی.
ههروهها ئاماژه
بۆ ئهوهشدهكات "لەسنورەکانی لوبنانەوە تائیسرائیل و وڵاتی ئوردنیش هاوپەیمانە,
وڵاتانی کەنداویش، واتە ئەو بازنەیەی بەدەوری ئێراندا هەیە و لەگەڵ ئەوفشارە ئابوریە
زۆرەی لەسەری هەیە، گەلانی ناوچەکەش بەتایبەتی وڵاتە عەرەبیەکان زۆریان دژی ئێران ڕاوستاون".
_وریا کاڵێ