799 کوردستان

لەسەر شێوازی كوشتنیان كەسوكاری خێزانە كوردەكەی بەغدا رونكردنەوە دەدەن

10:36 - 17/09/2020

"زەمەن"


كەسێكی نزیكی خێزانە كوردەكەی بەغدا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە لەسەر دەستدرێژی و شێواندنی تەرمی خێزانە كوردەكەوە بڵاوكراوەتەوە.

محەمەد قادر خوشكەزای دارا رەئوف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی دا رایگەیاند، "ئەوانەی لە راگەیاندنەكانەوە باسكراوە لەسەر دەستدرێژی كردنە سەر هیچ كەسێكیان و شێواندنی تەرمی كوژراوەكان لەلایەن بكوژەكەوە دوورە لە راستیەوە و بنەمای راستی نیە".

باسی لەوەشكرد، "ئەوەی كراوە تەنها كارێكی دزیبوە تۆمەتبارەكە ناسراوی ماڵی خاڵم بووە، شوێنی واجبی تۆمەتبارەكەو ماڵی خاڵم 20 مەترە، چوار ساڵە دەیانناسێت و تێكەڵی خاڵم بووە دەرگای لێكردۆتەوەو چوتە ژوورەوەو ئەوە رویداوە كە تۆمەتبارەكە باسی كردووە".

سەبارەت بە ژمارەی تۆمەتباران وتی، "ئەوەی دەستگیركراوە هەر ئەوەیەو كەسی تر لە وێنەكاندا دەرنەكەوتوە، بەڵام ئەو عەمەلیە گەورە بە یەك كەس ناكرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن