کەلتور

مەحمود دەروێش

09:42 - 17/09/2020 102 جار خوێندراوەتەوە

د. ئەحمەدی مەلا

 
بە تاقی تەنیا
بەرگریی لەو دیوارە دەکەم کە هی من نییە
بە تاقی تەنیا
بەرگریی لەو هەوایە دەکەم کە هی من نییە
بە تەنیا
لەسەربانی شارەکە راوەستاوم...
ئەیوب مرد و
قەقنەس مرد و
یاوەرەکانیش کۆچیان کرد
بە تاقی تەنیا
خودی هەتیوم دەخافڵاند
نەدەهاتە ژێربارم تا دەستی خودم بگرێ
تەنیا بووم و
هەر بە تەنیاش بەرگرییم دەکرد
وەک دوا رۆحێکی تەنیا
سبەینێ لە ناو دڵما دەتبینم و
لە ناو دڵما دەتبینم
ئەی حەوت برا،
بە زمانێک دەدەمە پڕمەی گریان
ئەو زمانەی کە لە رۆڵە و
لە خاکوخۆڵ و
لەوانەش دەگەڕا کە دیگێڕنەوە
دواتر،
دەمرێ بە هەموو ئەوانەی کە تیایا ژیان،
دواتریش،
فڕێ دەدەرێتە فەرەنگەوە...
دوا دارخورمای لەڕ و لاواز و
دوا ساتەکانی بیابان و
دوا شتە کە ئاماژە بۆ پاشماوەکانی خۆی بکا.
هەبوویت
بەڵام بە تاقی تەنیا
چەند بە تەنیا
خۆی داڵدە دایە ژێر سایەی شیعرەکانم و
بازووت درێژ دەکرد
تا بیکەی بە پێپلیکان
یا بیکەی بە وڵاتان
یا بیکەی بە ئەموسیلەی پەنجەکان
ئەی حەو برا، چەند تەنیا بوویت
ئەی رۆڵەی تاقە دایک و زیاد لە باوکێک
ئاخ!
چەند تەنیا بوویت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement