پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە
08:42 - 17/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی17-9-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و تووشی شۆک دەبیت، لە خۆشەویستەکەت جیادەبیتەوە، دوورکەوە لەفێڵ کردن لە دەورووبەرەکەت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە و پەیوەندیت لەگەڵ کەسە باڵا دەستەکان پتەو بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێک ئەنجامدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دڵخۆشیت بەوەی پەیوەندیت لەگەڵ ئەو کەسەی لێت زوویر بوبوو باشبوە، خۆشەویستەکەت خیانەتت لێدەکات ئاگاداری بە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی ئەوەی نەخۆشیت، تووشی قەلەقی و بێزاری بوویت بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات تەندرووسیت بەرەو باشبوون دەچێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
پڕۆژەیەکی نوێ ژیانت دەگۆڕێت و دووبارە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیتەوە، خۆشەویستەکەت گرنگیت پێدەدات و قەلەق مەبە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ماندوبوون و هەوڵەکانت بۆ کارەکەت بەزیایە ناچێت و بەرپرسەکەت لێت ڕازییە، سەردانی پزیشک بکە و پشکنین ئەنجامبدە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هاوڕێی باش هەڵبژێرە و لە کەسانی خراپ دوورکەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلان بۆ داهاتوو دادەڕێژن.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەم ماوەیە چەند کەسێک سەردانت دەکات و ڕابردووت بەبیر دەهێننەوە، خۆشەویستەکەت هەست بەبێتاقەتی دەکات و گرنگی پێبدە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
گرێبەستێکی نهێنی واژۆ دەکەیت و گۆڕانکاری لەژیانتدأ ڕوودەدات، ئەگەر ڕاستگۆ نەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەدەستی دەدەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
دەتەوێت هاوڕێیەکی دڵسۆزت هەبێت و گوێ لە خەمەکانت بگرێ، بەدوای کەسێکی نوێ دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ببێت بە هاوسەرت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەو ئامۆژگاریانەی لەلایەن هاوڕێکانتەوە پێت دەوترێت بەهەند وەری گرە، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی گۆڕینی مامەڵەتە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بڕێک پارەی زۆر وەردەگریت و بەوهۆیەوە کارێکی نوێ ئەنجامدەدەیت، گرنگی بە خۆشەویستە نوێکەت بدە با لەدەستت نەچێت.