843 ئابوری

نرخی دۆلار رێژەیەک دابەزی

10:49 - 16/09/2020

"زه‌مه‌ن"
نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان رێژەیەك دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریكی بە 123 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2020/9/16، بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" كەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 123 هەزار و 250 دینارە، لەكاتێكدا كۆتا جار كە گۆڕانكاری بەسەر دۆلاردا هاتبوو، زیاتر لەو نرخە مامەڵەی پێوەكراوە.

 نرخی دراوەكان بەم شێوەیەیە:

نرخی 100 دۆلار بە  123هەزار و 250دینارە.
نرخی 100 پاوەن بە 157 هەزار دینارە.
نرخی 100 یۆرۆ بە  144 هەزار دینارە.
نرخی 100 لیرەی توركی بە 17 هەزار 250دینارە.
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 5 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن