وێنە.. یەکەمین ئۆتۆمبێلی فڕیو لە تورکیا تاقیکرایەوە
09:54 - 16/09/2020
"زەمەن"
كۆمپانیای بایكاری تورکیا، یەکەم ئۆتۆمبێلی
فڕیوی بە ناوی "جه‌زه‌ری" بە سەرکەوتووی تاقیکردەوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای بایكار، ئاماژه‌ی
بەوەکردووە، دوای زنجیرەیەک تاقیکردنەوە و هەوڵدان ئەو ئۆتۆمبێلەی دروستیان کردووە
توانیویەتی بە سەرکەوتووی تاوەکو ١٠ مەتر بەرزببێتەوە و تێستەکانی سەرکەوتووبوون.
بەپێی راگەیەنراوی کۆمپانیاکە، ئەو ئۆتۆمبێلە خاوه‌نی
سیستمی هۆشمه‌ندی فڕینه و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ناوخۆی توركیاوە به‌رهه‌مهێنراوه
و له فڕینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ١٠ مه‌تر له زه‌وییه‌وه به‌رزبوویه‌وه.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوی ئۆتۆمبیله‌كه
له ناوی زانای موسڵمانی جیزره‌یی، ئه‌ل جه‌زه‌ری وه‌رگیراوه كه دامه‌زرێنه‌ری
زانستی سایبه‌رنێتیك و رۆبۆتییه."