شایان عه‌سكه‌ری: ده‌بێت وەزیری ناوخۆ و وەزیری ئەوقاف داوای لێبوردن له مامۆستا عوسمان بكه‌ن
10:31 - 12/08/2020
"زەمەن"
شایان عه‌سكه‌ری په‌رله‌مانتاری
گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، داوا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر مامۆستا عوسمان
كانی كورده‌یی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری ئەوقاف داوای لێبوردن بكه‌ن.
شایان عه‌سكه‌ری له نوسینێكدا ده‌ڵێت،
بە پێی یاسای خۆپشاندانی کوردستان ھیچ ھێزێکی ئەمنی مافی ئەوەی نیە ھێرش بکاتە سەر
خۆپشاندەر و لێیان بدات ، جا چ جای ئەوەی پەرلەمانتار بێت کە بە پەیرەو پارێزبەندی
ھەیە، ھەمیشە دەلێین دەبێ یاسا سەروەر بێت.ئەو یاسایانەی کە دادەنرێت دەبێ جێ بەجێ
بکرێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێویستە
وەزیری ناوخۆ و وەزیری ئەوقاف داوای لێبوردن لە بەرێز مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی
و پاسەوانەکەی بکەن. ھەروەکو چۆن وەزیری ناوخۆ داوای لێبوردنی کرد لە ھاوولاتیەکی ئەمریکی بە مەرجێک
ووشەی نەشیاوی بەکارھێنابوو بەرامبەر کوردستان، لە بری ئەوەی حکومەت لە داواکاری
گشتی سکالای لەسەر تۆمار بکات، داوای لێبوردنی لێکرد.
ده‌شڵێت، داوای لێبوردن لە شوێنی خۆی گەورەییە. وەزیری ئەوقاف و وەزیری ناوخۆ
داوای لێبوردن بکەن مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی.