1087 تەندروستی

ئەم خواردنانە هەمان پرۆتینی گۆشتیان تێدایە

04:14 - 12/08/2020

زەمەن-تەندروستی

سەوزەواتەکان ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ، هەروەها پڕۆتین گرنگە بۆ جەستە لە قژمانەوە تاکو پێیەکان.

 

 ئەو سەوزانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و جێگرەوەیەکی باشی گۆشتن بۆ ئەو کەسانەی روەکین و گۆشت ناخۆن، ئەمانەن.

نیسکی سەوز: لەیەک کوپ نیسکی سەوزدا ٨.٦ گرام پرۆتین هەیە، نیسک سەوزەیەکی زۆر بەسودە کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵە کە لەیەک کوپدا %٣٥ ڕیشاڵە.

سپێناخ: لە ناو یەک کوپ سپێناخدا  ٥.٢ گرام پڕۆتین هەیە، دووەم سەوزەیە کە زۆرترین پڕۆتینی تێدایە، و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین(A,C,k)، گرنگە بۆبەهیز کردنی سیستەمی بەرگری، و پاراستنی تەندروستی چاو، و بەرزکردنەوەی ڕێژەی خوێن.

گەنمەشامی شیرین: ئەمیش وەکو نیسکی سەوز سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵییە، لە یەک کوپدا %١٢ ڕیشاڵە.

ئەڤۆکادۆ: لەیەک کوپدا ٤.٦ گرامی پرۆتینە، سەرچاوەیەکی باشە بۆ پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ، زۆر باشە بۆ سوتاندی چەوری و نەخۆشییەکانی دڵ.

پەتاتە: لەیەک کوپدا سێ گرام پرۆتینی تێدایە، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین C، لە %٢٠ پۆتاسیۆمی پێویست و لە %٢٥ ڤیتامین C، بۆ لەش دابین دەکات.

قارچک:یەکێکە لە باشترین و بەتامترین سەوزەکان ، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B,D.

 

سەرچاوە:ماڵپەری ئیتینگ وێڵ

وەرگێڕ: پێشواز خەسرەو

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن