453 کەلتور

رۆحی بێگەرد

09:08 - 11/08/2020

کولتووری زەمەن

کتێبی ڕۆحی بێگەرد،  بریتییە لە گێڕانەوەی ژیانی نووسەر و وەرگێڕ و کەسایەتی دیاری کورد (مامۆستا ڕەووف بێگەرد) بەشێوەی وتووێژ کە هاوڕێی شاعیر ئیدریس عەلی لەگەڵیدا ئەنجامیداوە.
کتێبەکە، لە کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام پێکھاتووە لە قۆناغی منداڵییەوە تاکو ئێستای ڕەووف بێگەرد.. بە گشتی کتێبەکە پڕە لە ڕووداوی جۆراوجۆر و کەسایەتی چێرۆکئاسا، خوێنەر، لە ھەندێ شوێندا بیری دەچێتەوە ئەم کتێبە وتووێژە و وا ھەست دەکات چیرۆکێکی پڕ لە ڕووداو و گرێ و کاراکتەری فەنتازی دەخوێنێتەوە، بەبڕوای من دەکرێ خوێنەر ھەم چێژ لە گێڕانەوەکە ببینێت، ھەم وەک ئەزموونێک تەماشای بکات، چونکە باس لە زۆربەی لایەنەکانی ژیانی بێگەرد دەکات، منداڵی و گەنجێتی و سیاسەت و سەرەتای دەستبردنی بۆ پشکۆی نووسین و ھاوسەرگیری و ژیانی تایبەتی ئێستای، جوانی ئەم کتێبە لەوەدایە بێگەرد، بێ پەردە و ماسک، ژیانی تایبەتی خۆی دەگێڕێتەوە و دەستی بۆ ھەندی بابەتی تابۆ و حەرام بردووە.
کتێبەکە لە ئێستادا کاری دیزاینی تەواو بووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن