هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كورد توشی كۆرۆنا بوو
09:24 - 09/08/2020
زه‌مه‌ن
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست محه‌مه‌د توشبونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست له پۆستێكدا له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له ئینیستاگرام نوسیویه‌تی" ئه‌زانم ئه‌بێت به‌داخه‌وه پێتان رابگه‌یه‌نم، كه پاش پشكنین پێیان راگه‌یاندم كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام".
هه‌ر له‌و پۆسته‌دا هه‌ڵوێست هه‌وادارانی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه ته‌ندروستی باشه و داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌ركه‌وتیان له‌گه‌ڵ هه‌بوه تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بن و ئاگادار خۆیان بن.
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست جگه له‌وه‌ی وه‌ك گۆرانیبێژ ناراوه، له‌م دواییانه‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداریكرد له فیلمی سینه‌مایی "په‌یكه‌ری دڵ".
نوێده‌كرێته‌وه...