واده‌ی دابه‌شكردنی موچه ئاشكرا ده‌كرێت
01:04 - 08/08/2020
زه‌مه‌ن
بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەوە وەزارەتى دارایى حكومه‌تی هه‌رێم دەست بە دابەشکردنى موچە بکات.
ماڵپه‌ری (سبه‌ی) له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه"بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنى موچە بکرێت و وەزارەتەکان بەپێى هەمان خشتەى مانگى پێش‌و موچە وەردەگرن."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد: لە ئێستادا ئەنجومەنى وەزیران سەرقاڵى کارکردنە بۆئەوەى موچەى ئەم مانگە بەبێ هیچ لێبڕینێک دابەش بکرێت، بۆئەوەش سەرقاڵى وەرگرتنى قەرزێکە و چۆنیەتى دابەشکردنى موچە دەوەستێتە سەر بڕى ئەو قەرزە.
له‌هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شكراوه كه 21% ی لێ كه‌مكرایه‌وه، ئه‌م موچه‌یه‌ی كه بڕیاره دابه‌ش بكرێت، موچه‌ی ئازار ده‌بێت.