دوو گه‌نجی سلێمانی بۆ به‌خشنی پلازما به توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتنه هه‌ولێر
11:54 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
وه‌ك كارێكی خۆبه‌خشی و نیشتیمانپه‌روه‌ری، دوو گه‌نجی سلێمانی بۆ به‌خشنی پلازما به توشبوانی كۆرۆنا گه‌یشتنه هه‌ولێر.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" ئاشكرایكرد، بە مەبەستی بەخشینی پلازمای خۆێنیان دوو گەنجی شاری سلێمانی ئەم شەو گەیشتنە هەولێر بۆ ئەوەی بەیانی پلازماکەیان ببەخشن.
وتیشی" ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه وه‌ك كارێكی مرۆیی و نیشتیمانپه‌روه‌ریی و نه‌هێشتنی شارچێتیه و هه‌وڵێكه بۆ به‌هێزكردنی خۆشه‌وستی و نێوان هاونیشتیمانیانی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" چاوه‌رێ ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تر كه له سلێمانی له كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پارێزگای هه‌ولێر به‌دۆخێكی خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ته‌نها ئه‌مڕۆ 218 كه‌س له‌و پارێزگایه توشی كۆرۆنا بون.
Aa