سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی لوبنان به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان كرد
11:01 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یروته‌وه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لوبنان قسه‌ی كرد و پشتیوانی عێراقی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی.
سەرۆک کۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٨/٤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عیماد میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتی پایتەختی لوبنان قسەیانکرد کە ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوانی کردە قوربانی.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پشتیوانی و پشتگیری حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنانی برا دووپاتکردەووە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لوبنان ستایشی هەڵوێستی سەرۆک بەرھەمی کرد، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عێراق و هەستی برایانەی نێوان هەردوو گەلی برای کرد.