ڤیدیۆ..دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌نزێك ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی لوبنان رویدا
06:38 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان رویدا، ته‌قینه‌وه‌كان له‌نزیك ماڵی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو ئه‌و وڵاته بوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ڤیدیۆی ساتی ته‌قینه‌وه‌كانیان بڵاوكرده‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌قینه‌وه‌كان زۆر به‌هێزن و ده‌یان بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی به‌یروت، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ئاشكرا نه‌بوه.
ئاژانسه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیانه مادییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه زۆر زۆرن.