کلیپە نوێکەی ئینسا ببینە
10:57 - 04/08/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی ئەلبانی ئینسا، نوێترین
کلیپی خۆی بڵاوکردەوەو زۆرترین بینەری هەیە.
خانمە هونەرمەندی ئەلبانی ئینسا هاجیا لە
چەناڵی یوتوبی خۆی کلیپەکەی بڵاوکردەوە بەناوی " BREAK DOWN"
و زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری هەبووە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ھەرێمی کوردستان خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، پێشتریش خۆی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرایکردبوو کە بەشێکی هەوادارەکانی کوردن، هەروەها ئینسا، لە ساڵی رابردوودا، لە هۆتێل (ڕۆتانا) ی هەولێر کۆنسێرتێکی ئەنجامدا.
ئیسنا هاجیا لەساڵی 1995 لە ئەلبانیا
لەدایکبووەو یەکێکە لە خانمە ناودارو شۆخەکانی جیهان و بە جوانییەکەی بەردەوام
هەوادارانی سەرسام دەکات.
