2181 کوردستان

پلەى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو نزمدەبێتەوە

10:33 - 04/08/2020

"زەمەن"

بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاند، پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزن بە تایبەت لە سلێمانى بۆ ٣٦ پلە نزمدەبێتەوە.


کەشناسى هەرێم پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ناوچەکانى کوردستانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵەهەور و پلەى گەرماش دادەبەزێت.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم سبەینێ، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و لە سلێمانى ٣٦ پلە و لە دهۆک ٣٩ پلە و لە کەرکوک ٤٣ پلە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن