دینا: لەکۆتاییدا شووم کرد
01:11 - 03/08/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا دەڵێت " لە کۆتایید شووم کرد، لەلایەن خێزانی هونەرمەندی کۆچکردوو فەرید ئەتڕەش داواکاریان کردم و تەواو منیش بە دڵنیاییەوە رازی بووم".
خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش دینا لەگەڵ خانمە شانۆکار (مزنە) کە کچە مامی هەردوو هونەرمەندی ناوداری
عەرەب (ئەسمەهان و فەرید ئەتڕەش)ە، بە ڤیدیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام بڵاویکردەوە و تێیدا دەڵێت" ئەخیرەن من گەشتم بە ماڵی فەرید
ئەتڕەش، هاتوون داوام ئەکەن و من ئەمڕۆ ئەبم بەبووکی ئەوان".
لەبەرامبەریدا مزنە دەڵێت" ئێمە وەک خێزانی ئەتڕەش شانازییە بۆمان لە
خێزانەکەمان بیت و خۆشەویستیت بەسە".
کچە گۆرانیبێژ (دینا) خەڵكی شاری رانیەیەو بەشی
وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات تەواو كردووە، ئێستا گۆرانیبێژێكی
ناسراوەو لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و
خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییەو هەوادارێکی زۆری هەیە.