ڤیدیۆ.. ژنێک خۆی بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا دەکات و دەڵێت "دووگیانم لە زاواکە"
10:37 - 03/08/2020
زەمەن-لایف ستایل
لە
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ژنێک خۆی بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا دەکات و بە
زاواکە دەڵێت دووگیانە لێی.
لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ژنێک لەناکاو خۆی بە
ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا دەکات و هاوار دەکات و دەڵێت" من دووگیانم، زاواکە
باوکی منداڵەکەمە".
هاوکات زاواکە دەستبەجێ رووبەڕووی ژنەکە دەبێتەوەو لە
ئاهەنگەکە دەیکاتە دەرەوەو بەردەوام دەبن لە ئاهەنگەکە.
ڤیدیۆکە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاودەبێتەوەو زۆرترین بینەری دەبێت.