گه‌نجێكی 20 ساڵ له دوكان خنكا
06:50 - 01/08/2020
زه‌مه‌ن
گه‌نجێكی 20 ساڵ، له‌كاتی لێخوڕینی به‌له‌م كه‌وته ئاوی دوكانه‌وه و خنكا.
به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ له ئاوی دوكاندا خنكاون گه‌یشته سێ كه‌س، كه دوانیان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بوه.
ڕێژین ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاشكرایكرد، هاووڵاتیەک کە شۆفێری بەلەمە تاکیەکان ( جیسکی )بووە و ته‌مه‌نی 20ساڵ بوه، لەکاتی لێخوڕینی لەزێی دوکان وەرگەڕاوە و نقوم بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان تەواوی خاوەن پڕۆژە گەشتیاری و بەلەمەوانەکانیان ئاگادار کردۆتەوە کە نابێ گەشتیاران لەزێی بچووک مەله بکەن و لەکاتی گەشتی ناو ئاو بە بەلەم دەبێ گەشتیاران چاکەتی مەلەوانی لەبەربکەن .