په‌رله‌مانتارێكی عێراق: فرسه‌تێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستانه
01:29 - 01/08/2020
"زەمەن"
په‌رله‌مانتارێكی عێراق
رایده‌گه‌یه‌نێت، فرسه‌تێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بكرێته رۆژی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانیش.
ئه‌حمه‌د جاجی ره‌شید
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك
نوسیویه‌تی، دوای دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدڕاڵ لە ۲٠۲۱/٦/٦، فرسەتێکی گەورەیە کە بکرێتە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی
کوردستان و یاساکەش لەهەرێم وەک یاساکەی عێراقی لێبکرێت فرەبازنەو تاک کاندید بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو گرفتە سیاسیانەی لە عێراق هەن، لەهەرێمی
کوردستانیش هەیە و پێویسته کۆمسیۆنی هەڵبژادنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان
بەهەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن.
شه‌وه‌ی رابردوو، مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رۆژی ٦
ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری كرد.