نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له‌بڕیاره‌كه‌ی كازمی ده‌كات
10:42 - 31/07/2020
"زه‌مه‌ن"
نێرده‌ی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتگیری خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ڕبڕی بۆ ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی پێشوەختە له‌عێراق.
ئه‌مشه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا مانگی 6ی ساڵی داهاتوو
هه‌ڵبژاردنی پێشوخته بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان له‌عێراق،
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌وه رابگه‌یاند "ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی
ئازاد و پاك و گشتگیر بە شێوەیەكی دروست، دەكرێت ببێتە هۆی چالاككردنی سیستمی سیاسی
و بنیادنانی متمانەی جەماوەر لە عێراقدا و خواستی گەلیش لە نوێنەرایەتییەكی باشتری
سیاسی بۆیان بهێنێتە ئاراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت داواكاریه‌كی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانه
بۆ گه‌یشتن به‌سه‌قامگیری و دیموكراسی له عێراق، ئاماده‌ن هه‌مو هاوكاریه‌كی هونه‌ری
پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر عێراق داوای بكات".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد "متمانه‌یان به‌سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت
عێراق له قه‌یرانه‌كان ده‌رباز بكه‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویی
عێراقیه‌كان كۆتایی دێت و له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشدا ده‌بن له‌سه‌ر داواكاری
حكومه‌ت بۆ هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان".