هه‌رێم؛ 11 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
07:56 - 31/07/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 368 كه‌سی دیكه له‌هه‌رێمی
كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 11 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه
گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق نوێترین ئاماری
تووشبووانی كۆرۆنای عێراق و هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه 90 تووشبوو له سلێمانی و 230 تووشبوو له هه‌ولێر،
48 تووشبووی نوێ له دهۆك تۆمار كراون، كه
كۆی گشتی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 369 تووشبووی نوێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 11 كه‌سی دیكه
گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 5 كه‌سیان له‌هه‌ولێر و 6 كه‌سیان له‌پارێزگای سلێمانی
بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌سلێمانی 20 كه‌س، له هه‌ولێریش 53 كه‌س
و له‌دهۆكیش 5 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه، كه كۆی گشتی 78
كه‌س ده‌كات.