4664 تەندروستی

چارەسەری سوربوونەوەی چاو

11:26 - 31/07/2020

زەمەن-تەندروستی
زۆرێک لە کەسەکان تووشی سوربوونەوەی چاو دەبن کە  لە هەستیاری یاخود کێشەیەکی تەندروستی چاوەوە دروست دەبێت و بە چەند ڕێگایەک چارەسەر دەکرێت ئەگەر سروشتی بێت یاخود لە ڕێگای دەرمانەوە بە رێنمایی پزیشک دەبێت.


سوربوونەوەی چاو توشی کەسی جیاواز و تەمەن جیاواز دەبێت، لەوانەیە بەهۆی بەکارهێنانی قەترەی چاوەوە بێت بەبێ پرسی دکتۆر، بەڵام دەبێت پێش بەکارهێنانی دەرمان هۆکاری سووربونەوەکە بزانرێت.

چەند ڕێگایەکی سروشتی هەیە بۆ چارەسەری سووربونەوەی چاو، لەوانە:-

- تەڕکردنی پارچە پەڕۆیەکی پاک بە ئاوی شیلەتێن، دواتر پەڕۆکە بگوشرێت و دانانی لەسەر چاو بۆ ماوەی 10دەقە، دەکرێ ئەم گەرمیە ناردنی خوێن بۆ چاو باشتر بکات و بەمەش سوربونەوەکە کەمتر ده‌بێته‌وه‌.

- بە گشتی چاوی سوربوەوە وشکە و هه‌وكردنی هەیە، دەتوانرێ فرمێسکی دەستکرد بەکاربهێنرێت بۆ هەستکردن بە پشوو لەگەڵ هێوركردنه‌وه‌، هەروەها دەبێت شەش جار لە ڕۆژێکدا بۆماوەی هەفتەیەک بەکاربێنیت.

- چارەسەر بە دەرمان لە ژێر چاودێری پزیشك.


- بەکارهێنانی قەترەی چاو (هیستامین) لەکاتی سووربونەوەی چاو لەگەڵ خوران، بەڵام بە پرسی پسپۆڕ بێ باشترە، چونکە هەندێ کەس نەخۆشی تری هەیە نابێت بەکاری بهێنێت، وەک نەخۆشی (دڵ، شەکرە، زەخت....).


- کۆمەڵێ قەترەی تر هەیە نابێ بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاربێت، ئەگەر نەخۆشەکە پێی ئالوودە بێت و پێی راهاتبێت و نەتوانێ وازی لێبهێنێت ، لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر سووربونەوە و زیانگەیاندن بە چاوەکەو گەورەبونی بۆری مولوله‌ی خوێن، هەروەها نابێ چاوەکە ئاوی شینی هەبوو بەکاربهێنرێت یان نەخۆشیەکانی وەک ( دڵ ، شەکرە).


 چاو ئەندامێکی گرنگ و هەستیاری مرۆڤە، ڕووکاری دەرەوەی بریتییە لە بەشی گلێنە و سپێنەی چاو لە ناوەوەش بەستراوە بە دەماری چاوەوەو ئەویش پەیوەندی تەواوی بە چاوەوە هەیە، لە ناو چاویشدا بیلبیلە هەیە کە پشتی هاوێنەی چاوە، هەروەها ڕەنگا و ڕەنگی چاویش کە بە (قەزەحیە) ناودەبرێت بە شێکی دیکەی چاوە.

 

 

 

ئامادەکردنی/سۆنیا عەزیز

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن