نرخی زێڕ زیاتر بهرزبووهوه
10:24 - 31/07/2020
"زەمەن"
نزیکەى مانگێکە، نرخی زێڕ بەردەوام بەرزبوونەوە
تۆمار دەکات و ئەمڕۆش نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە، بە جۆرێک لە ساڵى ٢٠١١وە
هاوشێوەی نەبووە.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە
بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٧٤ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٣ دۆلار و ٤٧ سەنتە.
ئەمڕۆ ههینی له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان نرخی زێڕ بهمشێوهیهیه:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٩٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٧٨ ھەزار دینارە.