دوو شیعری مۆدێرنه‌ی ژنان – سوید
08:29 - 29/07/2020
شیعری: ئێبا لوندكڤیست:
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
*هیـــچ شــتێ شـك نــــابـهم
هیچ شتێ شك نابه‌م تا پێتی ببه‌خشم
هیچ شتێكم نییه تا بۆتی بنێرم
هیچ شتێكیش نییه منت وه‌بیر بێنێته‌وه
به‌ده‌ر له‌و وشه بێ-دەسهڵاتانه:
له‌و وشه ته‌نیا و رووت و قوتانه:
به‌وه‌ی بڵێم، جانه،
ئه‌من عاشقی تۆم.!
* دهریــــــــا نــــــــزیكـــــە !
ئه‌گه‌ر رێگاكانی ژیان داخراون
وه‌گه‌ر ده‌رگاكانی دڵی مرۆڤ به‌ندكراون
هه‌مان ستران ده‌چڕن:
ده‌ریا، ده‌ریا چقەد نزیكه.
هه‌مووشتێ ده‌بێ به‌جێ بێڵین،
ئه‌وه‌ی شاده به درێژایی رێگه:
ئه‌و كه‌سه‌یه ته‌نیا شتێ له یادیدا ده‌مێنێته‌وه:
ده‌ریا، ده‌ریا، ئۆخه‌ی كه نزیكه!
* ئێبا لیندكڤیست، 1995-1908، زمانی دەقە:
سویدی و هەر لە سویدیشەوە وەرگێڕاوە، دەکرێ گشت هەفتەیەک شیعرێ یان دوو شیعری لیندکڤیست
لە (زەمەن) بخوێنرێتەوە.