ئەمڕۆ نرخى نەوت جێگیرە
08:35 - 29/07/2020
"زەمەن"
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە جێگیرە و نرخى یەک
بەرمیل نەوتى برێنت بە نزیکەى 44 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ماڵپه‌ڕی ئینڤێستینگ تایبه‌ت به هه‌واڵه ئابورییه‌كان بڵاویكرده‌وه،
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بە 43 دۆلار و ٧٠ سه‌نت ماماڵەى
پێوەدەکرێت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، به 41 دۆلار مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە
بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین
لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی
دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.