عه‌بدوڵا قادر: له ئه‌دائی حكومه‌ت نارازین، به‌ڵام ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌مدایه خه‌ڵك نا‌ئومێد نه‌كات
12:09 - 25/07/2020
سازدانی: زه‌مه‌ن
عه‌بدوڵا قادر،
ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێره‌وانی قه‌زای چۆمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه
بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وان وه‌ك "گۆڕان" له ئه‌دائی حكومه‌ت ناڕازین،
به‌ڵام وه‌ك باسی ده‌كات هێشتا ده‌رفه‌تی زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌م كابینه‌یه‌دا هه‌یه،
خه‌ڵك نا‌ئومێد نه‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا
له‌گه‌ڵ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" عه‌بدوڵا قادر پێشیوایه ئەو خەڵکانەی کە نیگەرانن لە بزوتنەوەکەیان دەکرێنە
دوو بەش. بەشێکیان ئەوانەن کە دڵسۆزن بۆ بزوتنەوەکەمان، بەشەکەی تریان وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات ئەوانەن
لە ڕێگای حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە مەبەستی بێ ئومێد کردنی خەڵک لە پڕۆسەی بەشداری
سیاسی و هەڵبژاردن حوکمی خێڵ و بنەماڵە بره‌وی هه‌بێت.
زه‌مه‌ن: پلان و
ستراتیژی داهاتوی بزوتنەوەكەتان چیە، بەتایبەت دوای كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی-تان؟
*سەبارەت بە پیلان و ستراتیژی بزوتنەوەی گۆڕان
هەروەک لە کۆبونەوەی 9 \7\2020 جەختمان لە سەر ئەوە کردەوە کە پێویستە چاکسازی لە
کەرتی نەوت و گاز، خاڵە سنوریەکان، داهاتی ناوخۆ، باج و دەرامەت، رێکەوتن لەگەڵ
حکومەتی ناوەند بە شێوەیەکی شەفاف گەڕانەوەی داهات بۆ خەزێنەی حکومەت دوورخستنەوەی
کۆمپانیایی حزبی و لە قۆرخکاری وهەروەها چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ
چەندین بابەتی تر کە ئەمانە هەمووی لە سەرەتایی دروست کردنی حکومەتی هەرێمی
کوردستان وەک پاکێجێک بوون کە لە لایەن بزوتنەوەی گۆڕان پێمان وا بووە کە بەشداری
کردن لە حکومەت بریتیە لە خزمەت کردنی هاو نیشتیمانیان بە دڵنیایەوە لە داهاتوشدا
جەخت لە سەر ئەم خاڵانە دەکەینەوە.
زه‌مه‌ن: خه‌ڵك
نیگه‌رانه له بزوتنه‌وه‌كه‌تان، هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ئه‌و نیگه‌رانیه كرد؟
*بەڵێ ڕاستە کە خەڵک نیگەرانە لە بزوتنەوەکەمان،
هەروەها ئێمەش ئاگاداری ئەو نیگەرانیانەین کە خەڵک سەبارەت بە بزوتنەوەکەمان هەیانە،
چونکە ئێمە لە ناو خەڵکین و بە شێکین لەم خەڵکە ئەو خەڵکانەی کە نیگەرانن لە بزوتنەوەکەمان دەکرێنە دوو بەش. بەشێکیان ئەوانەن کە دڵسۆزن بۆ بزوتنەوەکەمان، کە سەرچاوەی نیگەرانیەکانیان لەوەوە سەرچاوەی
گرتوە کە هیچ ئومێدکیان بەم دەسەڵاتە نەماوە بۆیە هەوڵی ئەوان ئەوەیە کا لە ڕێگەی
بزوتنەوەی گۆڕانەوە هیواو ئومێد بۆ ئەم گەلە ستەم دیدە دستەبەر بکەن.
بەشەکەی تریان ئەوانەن لە ڕێگای حیزبە دەسەڵات دارەکان
بە مەبەستی بێ ئومێد کردنی خەڵک لە پڕۆسەی بەشداری سیاسی وەک هەڵبژاردن....هتد بۆ
دڕێژەدان بە حوکمی خێڵ و بنەماڵە.
زه‌مه‌ن: له كۆبونه‌وه‌ی
جڤاتی نیشتمانی-تان، واتان بڵاوكرده‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ كابینه‌ی حكومه‌ت
كرد، له ئه‌دائی كابینه‌كه رازین یان نا؟
*بەڵێ بێگومان هەڵسنگادنی تەواومان بۆ ئەدای
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتن نامەکەمان
لەگەڵ پارتی دێموکڕاتی کوردستان کردەوە، لە پاڵ ئەمەشدا ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان
تێبینی زۆرمان لە سەر ئەدای کابینەی نۆیەم هەیە تا ئەندازەیەکی
زۆر لێی ناڕازینە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دەرفەت هەیە لە بەردەم ئەم کابینەیە ماوە کە
بێ ئومدمان نەکەن، چونکە لە هەر شوێنێک بگەین به‌بنبەست بە دڵنیایەوە هاتنە
دەرەوە لەم کابینەیە ئەگەرێکی کراوەی به‌هێز دەبێت، چونکە ئێمە وەکو بزوتنەوی گۆڕان
لە پێناوی چاکسازی و ژیانی هاوڵاتیان لەم هەڕێمە ئەو ڕێکەوتنەمان لە گەڵ پارتی دیموکڕاتی
کوردستان کردووە.
زه‌مه‌ن:
له راگه‌یه‌نراوی كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیتان، باسی ئه‌وه‌تان كردوه كه
دژی ئه‌وه‌ن ئه‌م مانگه به سیستمی لێبڕێنی مووچه 21% مووچه به فه‌رمانبه‌ران
بدرێت، چۆن ئه‌و دژایه‌تیه‌یه پیاده‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌نیازی ئه‌وه‌بێت؟
*لە ڕاسیتیدا تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕان لە
حکومەتدا دژی برینی موچەی ۲۱٪ فەرمانبەرانی مانگی رابردوو بوو لەگەڵ ئەوەشدا
بریار درا تەنیا بۆ یەک مانگ بێت. بۆیە ئەگەر ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیەتی
ئەوەی هەبێت کە ۲۱٪ موچەی فەرمانبەران ببرێت ئەوا
ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان دژی دەوەستێنەوە و هەموو ڕێکارە یاسایەکان بەرامبەریان دەگرینە
بەر.
زه‌مه‌ن: كەی كۆنفرانسی
نیشتیمانی دەكەن؟
*سەبارەت بە کاتی ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتیمان
بزوتنەوەکەمان لە داهاتوێکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت هەروەها هەموو ئامادەکاریەکەمان
بەرەو تەواو بوون دەڕوات سە بارەت بە بەستنی کۆنفڕانس.
زه‌مه‌ن: بۆچی كۆنفرانس
پێش هەڵبژاردنی ناوخۆی دەخەن، ئەمە مەسەلەیەكی دەستورریە، یان لەم قۆناغە وای بەباش
دەزانن؟
*ئێمە وەکو بزوتنەوەی گۆڕان بۆیە کۆنفراس پێش هەڵبژاردنی
ناوەخۆ ئەنجام دەدەین چونکە ئێمە کۆمەڵێک تێبینیمان لە سەر هەیکەلی ڕێكخراوەیمان لە
ئێستادا هەیە بۆیە بە بڕیاڕێکی جڤاتی نیشتمانی بڕیارماندا کۆنفڕانس ببەسیتن بە مەبەستی
هەموارکردنەوەی دەستووری ناوخۆ هەروەها بە
پێی دەستووری نوێ کە لە کۆنفڕاسدا بڕیاری لێ دە درێت هەیکەلی ڕێخراوەیمان دا بڕێژینەوە
هەڵبژاردنە ناوەخۆیمان ئەنجام بدەین.
زه‌مه‌ن: پەیوەندیتان
لەگەل پارتی چۆنە لەسنورەکەی خۆتان؟
*پەیوەنیمان لە گەڵ پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە
سنورەکەمان زۆر
لاوازە.ئەمەش بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە ڕێکەوتنەکەمان لە ئاستی باڵایە و دا نە بەزیوە بۆ
ئاستی لق و مەکۆکان، هۆکارێکی تریش ئێمە لە حکومەتە خۆجێیەکانی سنوری پارێزگایی هەولێر
بەشدار نین.
زه‌مه‌ن: ئەی لەگەل
یەکێتی پەیوەندیەکانتان لەچ ئاستێکدایە؟
*بە هەمان شێوەش لە گەڵ یەکێتی نیشتیمانی
کوردستانیش په‌یوه‌ندیمان لاوازە.
زه‌مه‌ن: له‌م
هه‌فته‌یه‌ی پێشوو، لقی پارتی له چۆمان هه‌واڵی گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌ڵسوراوێكی ئێوه‌ی
بۆناو پارتی بڵاوكرده‌وه، چۆن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌تان خوێنده‌وه؟
*ئێمە وەکو مەکۆی
چۆمان رونکردنەوەمان لە سەر ئەم بابەتە خستە ڕوو کە ئەوکەسانەی کە پەیوەندیان بە
لقی ۲٦ی
پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان نەبووە چ وەک هەڵسوڕاو
یان دەنگدەر . سەبارەت بە ناو هێنانی ناوی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لقی ۲٦ ی پارتی ئەوا بەهێزی و ، بە توانایی
هەڵسوڕاوانمانە لەم سنورەدا.
زه‌مه‌ن: قه‌زای
چۆمان و ناوچه‌كه هه‌لومه‌رجی له رووی ئازادی كاری سیاسی و رۆژنامه‌وانی چۆنه؟
*هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی تری کوردستان ئازادی
سیاسی، ڕۆژنامەوانی و تەنانەت کارکردنیش (کرێکاریش) لەم سنورەدا سنوردارە. بۆ سەلماندنی
ئەم ڕاستیەش تاکو ئێستا چەندان ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی کرێکاری دەسگیر کراون بە بێ
بوونی مۆڵەتی دادگا لە لایەن حزبی دەسەڵاتدارەوە.