وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژماره‌یه‌ك بریاری ده‌ركرد
12:47 - 09/07/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به‌و خوێندكارانه ده‌ركرد كه (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، دكتۆرا) له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن.
به‌پێی بڕیاره‌كان، ئاسانكاری بۆ خوێندكاره‌كان كراوه و هه‌موو ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وامن له خوێندن، وه‌كو خوێندنی ئاسایی بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندكارانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بن یان گه‌ڕابنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیارانه، ئه‌و خوێندكارانه‌ی هێشتا ده‌ستیان نه‌كردوه به‌خوێندن، ناكرێت به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌ستپێبكه‌ن و بۆیان هه‌ژمار ناكرێت.
نوسراوی بڕیاره‌كان كه واژۆی، وه‌زیری خوێندنی باڵای له‌سه‌ركراوه، داوا له خوێندكاران ده‌كات بۆ هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه به‌ڵگه و دۆكۆمێنت پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه مۆڵه‌تی خوێندنیان ته‌واوبوه و خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو نه‌بوه، پێویسته داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بكه‌ن.