وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه سەرجەم رێگاكان نۆژەن دەكاته‌وه
            
                 09:40 - 07/07/2020 
        
            
            
               
               
            
            
       
زه‌مه‌ن-ھەولێر
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی
ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پلانێكیان داناوە بۆ ئەوەی سەرجەم رێگاكانی ھەرێمی
كوردستان، ئەوانەی سەرەكین، ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ھەمووان نۆژەن بكرێنه‌وه.
مەریوان مەلاحەسەن،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم له لێدوانێكیدا به "زه‌مه‌ن"ی
راگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه پلانی داناوە بۆ ئەوەی سەرجەم رێگا
گشتییەكان لە ھەرێمی كوردستان نۆژەن بكەینەوە ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، كە سەرجەم رێگاكان
تێكچووبوون و نۆژەن كرانەوە، ئەمساڵیش كە بە ھۆی زستانەوە بەشێكیان تێكچوونە، ئەوانیش
نۆژەن دەكرێنەوە".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه وتیشی:
"بڕیار بوو سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بە نۆژەنكردنەوەی رێگاكان بكەین،
بەڵام بە ھۆی راگرتنی بودجەی وەبەرھێنان جارێ راگیراوە و ھەر كاتێك دەست بە خەرجكردنی
بودجەكە كرایەوە، ئێمەش دەست بە نۆژەنكردنەوەی سەرجەم رێگاكان دەكەین و لە ھەر شوێنێك
تێكچووبن، نۆژەنیان دەكەینەوە".