بە چ رێگایەک بەکارهێنانی گوێزان زیانی نییە؟
11:41 - 07/07/2020
زەمەن-تەندروستی
بەکارهێنانی گوێزان لای خانمان و پیاوان زۆرە چونکە بە خێرایی لە موو لابردن رزگارت دەکات، شارەزایانیش رێنمایی دەدەن کە بەشێوەیەکی تەندروست بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی پێستت جوان و نەرم و بریقەدار بێت.
بەم هەنگاوانە ئەگەر گوێزان بەکاربێنیت زیانی نابێت، وەک:-
- با ئەو گوێزانەی بەکار دێنێت دوو بۆ سێ جار بێت.
- گوێزانی کەسی دیکە بەکار مەهێنە.
- گوێزان لە شوێنێکی پاکدا دابنێ.
- باشترە ئەو گوێزانانە بەکاربێنیت کە بە شێوازیتی رێک دەمەکانیان دروستکراوە بۆ ئەوەی تووشی زیپکە نەبێت پێستەکە.
- دەبێت 10 خولەک پێش ئەوەی گوێزان بەکاربێنیت، پێستەکە تەڕ بکەیت و بە ئاوی بیشۆیت بۆ ئەوەی تووشی برین نەبێت، ئنجا کەف یان زەیتی منداڵ یان کرێمی تایبەت بە موو لابردن بدەیت لە پێستت.
- دوای بەکارهێنانی گوێزان کرێمی شێداکەرەوە یان تایبەت بەکاربێنە بۆ ئەوەی نەرمتر و جوانتر بێت.
لەلایەکی دیکەوە شارەزایانی بواری جوانکاری، ئاماژه بهوه دهدهن باشترین كات بۆ لابردنی موو به گوێزان شهوان پێش خەوتنە چونكه لهو كاتهدا مووهكان به تهواوهتی هاتونهته دهرهوه، بهڵام له بهیانیاندا بههۆی گرژبونهوهی جهسته مووهكان به تهواوهتی لهدهرهوه نین و پاش ئهوهی كه لایان دهبهیت دهبینت به جوانی مووهكانت لا نهچووه.