کوردستان

كه‌شناسی: تاوه‌باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

10:50 - 03/07/2020 806 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و سبه‌ینێ، ئه‌گه‌ری تاوه‌باران له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه‌.


كه‌شناسی هه‌رێم، پێشبینی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان 2 بۆ 5 پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینیشی كرده‌وه‌، سبه‌ینێ، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكیش، ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانی كه‌می كورت خایه‌ن هه‌یه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement