پۆلیس رهتیدهكاتهوه دۆناڵد ترهمپ دهستگیربكات
06:46 - 29/06/2020
"زهمهن"
پۆلیسی نێودهوڵهتی
ئینتەرپول، رەتیدهكاتهوه گرنگی بە داواکەی داواكاری گشتی ئێران بدات، بۆ دەستگیرکردنی
سەرۆکی ئەمریکا، بە تۆمەتی کوشتنی قاسم سلێمانی، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران.
وتەبێژێک بەناوی
ئۆفیسی فەڕەنسای پۆلیسی ئینتەرپول بە رۆژنامەی نۆڤۆستی روسی راگەیاند، ئەوان رەتیدەکەنەوە
گرنگی بە داواکەی ئێران بدەن بۆ دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ٣٥ کەسایەتی
دیکە بە تۆمەتی کوشتنی قاسم سلێمانی، سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای
پاسدارانی ئێران.
وتەبێژەکەی ئینتەرپول
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەپێی یاسا بەرکارەکانیان، ئەوان هیچ هەنگاوێک بۆ دەستگیرکردنی
ئەو کەسایەتییانە نانێن، کە تۆمەتباربن بە بابەتی سیاسی، سەربازیی، ئایینی و کەلتوری
و ئەگەر داواکەی ئێران بگاتە سەرۆکایەتی ئینتەرپولیش، ئەوا رەتدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ، دەسەڵاتی
دادوەریی تاران رایگەیاند، بە مەبەستی دەستگیرکردنیان ناوی دۆناڵد ترەمپ و ئەو کەسانەی
کە لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا بەرپرسیارن، داوەتە پۆلیسی ئینتەرپول.