چین بەکارهێنانی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای راگه‌یاند
05:56 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
کۆمپانیای بایۆتێکی سانسینۆی
چینی رایدەگەیه‌نێت، ڤاکسینێكی دژە کۆرۆنایان به‌رهه‌مهێناوه، کە کۆمسیۆنی
ناوەندی سەربازی چین رێگەیداوە سەربازانی وڵاتەکەی بۆماوەی یەک ساڵ بەکاری بهێنن.
د. ی‌و ژوفێنگ، سەرپەرشتیاری بایۆلۆژی کۆمپانیا چینییەکە رایگه‌یاند،
ڤاکسینەکە لەقۆناغەکانی یەکەم و دووەمدا سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە و سەلامەت
بووە و توانیویەتی وا‌بکات بەرگری جەستەی کەسەکان وەڵامبداتەوە و لە داهاتوو بەرگری
دژی ڤایرۆسەکە هەبێت.
وتیشی، ئەوان ڤاکسینەکەیان به‌رهه‌مهێناوه بە هه‌ماهەنگی لەگەڵ
ئەکادیمیای پزیشكی کۆمسیۆنی ناوەندی سەربازی چین، ئه‌وانیش بڕیاریانداوە بەکاری بهێنن.